مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی عەبدولرەحمان حاجی عەلی کرد.

 

 

 

لە پەیامێکی هاوخەمیدا ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی عەبدولڕەحمان حاجی عەلی دەکات

 

 

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا  هاتووە، بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی  هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و کەسایەتی تێکۆشەری هەولێر (عەبدولرەحمان حاجی عەلی)م  پێگەیشت ،.

 

وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆم بۆ بنەماڵەی بەرێزیان هیوا دارم دلۆڤانی مەزن سەبوری دڵی هەموولایەک بدات و رۆحی خوالیەخۆشبێت بە بەهەشتی بەرین شاد بکات

.

Back to top button