وەزارەتی ناوخۆ: وادە و رێنماییەکانی دەستکردنەوە بە دەوامکردن لە گشت دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم راگەیاند
دوای ئه‌وه‌ی له ئێستادا مه‌ترسیه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌مبوونه‌ته‌وه، حکومەتی هەرێمی کوردستان کاتی دەوامی ئاسایی فەرمانبەران و رێنماییەکانی خۆپارێزی گشت دامودەزگاکانی حکومەتی بڵاوکردەوە
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌رجه‌كانی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان و ئاسایكردنه‌وه‌ی ژیانی راگه‌یاند.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه. دەوامى ئاسايى لە کاتژمێر 9ـی بەیانی تاوەکو 1ـی پاشنیوەڕۆ لە رۆژانی یەکشەممە تا چوارشەممە دەبێت، بەڵام لە رۆژانی پێنجشەممە دەوامی ئاسایی لە کاتژمێر 9ـی بەیانی بۆ 12ی نیوڕۆ دەبێت.
حکومەت رێنمایی فەرمانبەران دەکات، دووری نێوانیان دوو مەتر بێت و خۆیان لە هەموو جۆرە قەرەباڵغی و کۆبوونەوەیەک بە دوور بگرن