عێراق : 88 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆمار کرا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو تایبەت بە بە کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوەو ئاشکرای دەکات لە دوای پشکنین بۆ ١ هەزارو ٩٧٩ کەس لە گومان‌لێکراوان بە ڤایرۆسەکە ، دەرکەوتووە ٨٨ کەس هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون بەم شێوەی خوارەوە.
به‌غدا/ روسافه: 22 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 37 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 7 حاڵه‌ت
به‌سره: 8 حاڵه‌ت
میسان: 11 حاڵه‌ت
دیاله: 1 حاڵه
زیقار: 2 حاڵه‌ت
هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات ، له ماوەی ٢٤ کاتژمێردا 2 كه‌س له به‌غدا گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه‌سێك له ناوچه‌ی روسافه‌ی ئه‌وی دیكه‌شیان له ناوچه‌ی كه‌رخ، بەڵام هەر لەم ماوەدا 32 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا:
به‌غدا/ روسافه: 5 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 13 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 5 حاڵه‌ت
به‌سره: 5 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 1 حاڵه‌ت
دهۆك: 3 حاڵه‌ت
كۆی گشتی تووشبووان بە په‌تاكە گه‌یشتۆتە 2 هه‌زار و 767 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 109 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 734 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 924 كه‌سیش تا ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزشکیدان .