ڤیان سه‌بری: لە کاندیدکردنی فوئاد حوسێن یەکلا بووینەتەوە
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی، بڕیارە پێش جەژن ئەو وەزارەتانەی ماون، كە حەوت وەزارەتن، سەرۆكوەزیران كاندیدی سەرجەمیان پێشكەش بكات و پەرلەمانیش دەنگی لەسەر بدات، كە وەزارەتی دەرەوە بەر پارتی دەكەوێت و كاندیدەكەشی د. فوئاد حوسێنە.
د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی رایگەیاندووه: بڕیارە پێش جەژنی رەمەزان و لە ماوەیەكی نزیكدا سەرۆكوەزیرانی تازە، مستەفا كازمی، ناوی كاندیدی ئەو حەوت وەزارەتانەی ماون، رەوانەی پەرلەمان بكات بۆ ئەوەی دەنگیان لەسەر بدرێت و پەسەند بكرێن و كابینەی نوێ تەواو بكرێت.
سەبری گوتیشی: لەو حەوت وەزارەتانە، وەزارەتی دەرەوە بەر پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەوێت و كاندیدەكەشی یەكلا بووەتەوە، كە ئەویش د. فوئاد حوسێنە.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی زیاتر گوتی، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی شیعه دیالۆگ كراوه كه متمانه به فوئاد حوسێن بده‌ن، ته‌نیا ئه‌وه ده‌ڵێم كه ، كاندیدی ئێمه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق فوئاد حوسێنه.
پێنجشه‌می رابردوو 15 وه‌زاره‌تی كابینه‌ی مسته‌فا كازمی متمانه‌یان وه‌رگرت، هاوكات حه‌وت وه‌زاره‌ت مایه‌وه و نه‌توانرا متمانه‌یان پێ بدرێت، ئەمڕۆ بڵاو کرایەوە کە ئەو حەوت وەزارەیە بە وەکالەت بەڕێوە دەبرێن، لەناویاندا هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و داد پشکی کوردن.