كه‌ركووك: به‌هۆی سووتانی نانه‌واخانه‌یه‌ك چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

له گه‌ڕه‌كی دۆمیزی شاری كه‌ركووك، ئاگرگرتنی نانه‌واخانه‌یه‌ك، گیانله‌ده‌ستدانی چوار هاووڵاتی لێكه‌وته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، له‌گه‌ڕه‌كی دۆمیزی شاری كه‌ركوك ئاگر له نانه‌واخانه‌یه‌ك كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س دوا ئه‌وه‌ی به ته‌واوی سووتان گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك و ڕێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌ی به‌رزه.
شاهێدحاڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، له ده‌ره‌وه‌ی نانه‌واخانه‌كه‌ش، ئاگره‌كه بڵاوبووه و بووه‌ته هۆی برینداربوونی دوو كه‌س و ئاگره‌كه زۆر گه‌وره بووه و قوربانییه‌كان به ته‌واوی سووتاون.