بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات
لەو ئاگادارییەدا بەریوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لە 17ی مانگەوە مامەڵەكان لەو بەڕێوەبەرایەتیە رایی دەكرێن و سه‌ردانیكەران له رێگای ئۆنلاینەوە دەتوانن پلیت ببڕن
هاوکات دەنووسێت سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و شوفێران “رۆژی یەكشەممەی داھاتوو 2020/5/17 راییكردنی مامه‌ڵه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانی ( تازه كردنه‌وه و گۆڕینی موڵكیه‌ت و تۆمار كردن بۆ یه‌كه‌م جا ) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كاته‌وه وه هاووڵاتیان ده‌توانن رۆژانه له كاتژمێر (9) به‌یانی تاوه‌كو (2) دوای نیوەڕۆ سه‌ره‌دانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان بكه‌ن”.
لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات “بۆ رایی كردنی مامه‌ڵه‌كانیان به مه‌رجێك پلیتی سه‌ردانیكردن له رێگای ئۆنلاین له وێبسایتی هاتوچۆی هه‌ولێر وه‌ربگرن له‌م لینكه: ( https://www.hawlertp.com/ahtp/) كه كات و رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ دیاری ده‌كات له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی پابه‌ند بوونه به مڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان له كاتی هاتنتان بۆ هاتوچۆی هه‌ولێر له به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و ده‌مامك”.