تره‌مپ: چین ئه‌مریكا و زۆربه‌ی وڵاتان ده‌رووتێنێته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی پچڕاندنی په‌یوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چین ده‌كات
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی پێشتر ئه‌مریكا وڵاتی چینی تۆمه‌تبار كرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان و كه‌مته‌ر خه‌می چین له به‌رامبه‌ر رێگری كردن له‌و ڤایرۆسه ببوه مژاری گه‌رمی ناوه‌ندی سیاسی و میدیاكان ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له وڵاتی چین كردوو به هۆكاری بڵاو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنای هه‌ژمار كرد.
دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه چین كه‌متر خه‌م بووه له رێگری كردن له بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەڕەشەی راگرتنی تەواوی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ چین دەکات.
لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی فۆکس نیوز، ترەمپ لە نوێترین لێدوانی رایگەیاند، زۆر شت هەیە کە ئێمە بتوانین بیکەین. وەکو پچڕانی هەموو پەیوەندییەکان بۆ سزادانی چین بەمجۆرە ئێمە 500 ملیار دۆلار قازانج دەکەین، چونکە من دەمێکە وتوومە، چین و زۆر وڵاتی دیکە هەمیشە ئەمەریکا “دەڕوتێنەوە”.