رۆژنامەی أخبار الخليج نهێنی دابراندنی سلێمانی لەلایان ئێران بەقیادەی ئێستایی یەكێتی ئاشكرا دەكات
رۆژنامەی أخبار الخليج لە راپۆرتێكی دا نهێنی دابراندنی سلێمانی لە كوردستان لەلایان ئێران بە قیادەی ئێستایی یەكێتی كە تەواو سەر بە ئێرانن، دەنووسێت”ئێران ده‌یه‌وێت شاری سلێمانی بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر نه‌خشه‌ی ئێران بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست له ئه‌حواز هه‌ڵبگرێت”.
رۆژنامەكە باس لەوەش دەكات ماوه‌یه‌كه ئێران به پیلان كار بۆ به‌هێزكردنی هه‌ژموونی خۆی ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان، هەر لەو بارەیەوەش دكتۆر حمید عبدالله په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی (أخبار الخليج) بڵاویكرده‌وه كه باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا (دۆگڵاس سیلیمان) له ٢٠١٧ هۆشداری به (هێرۆ تاڵه‌بانی) و دوو سه‌ركرده‌ی باڵای یه‌كێتی داوه كه ئه‌مریكا نیگه‌رانه له هه‌ژموونی ئێران له شاری سلێمانی و په‌یوه‌ندی به‌هێزی یه‌كێتی به ئێران و هاوكاری كردنیان له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان یاریده‌ر و هاوكاری سه‌ره‌كی ئێرانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رۆژنامەكە دەشنووسێت” ئه‌مریكا پێداچوونه‌وه به په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌كات له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، چونكه یه‌كێتی ده‌رگاكانی (شاری سلێمانی كردۆته‌وه بۆ سوپای پاسدارانی ئێران) و په‌لهاوشتنیان له سنووری ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی، هه‌روه‌ها به‌رپرسه‌كانی ئه‌و حزبه به نهێنی چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی دیكه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران كردۆته‌وه به‌تایبه‌تی بۆ هاورده‌كردنی ماده هۆشبه‌ره‌كان”.
رۆژنامەكە ئاماژە بە ترسی ئەمریكا دەكات لە تەواو تەسلیمی بوونی یەكێتی بە ئێران و دەنووسێت”ئه‌مریكا ترسی هه‌یه یه‌كێتی هاوكاری ئێران بكات بۆ ئه‌وه‌ی شاری سلێمانی له هه‌ولێر جیا بكرێته‌وه و ببه‌سترێته‌وه به ئێران له ڕووی ئابووری و ئه‌منی و سیاسی، ئینجا بۆئه‌و مه‌به‌سته گوشار بخاته سه‌ر به‌غدا بۆ پشتگیری ئه‌و هه‌رێمه، چونكه شاری سلێمانی بۆ ئێران قولایی ستراتیژییه، هه‌روه‌ها ئێران شاری سلێمانی به‌یه‌كێك له شاره‌كانی خۆی ده‌زانێت چونكه گوایه 1848 ساڵ پێش ئێستا ئه‌و شاره سه‌ر به ئێران بووه، گوایه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ڕێككه‌وتنی (ئه‌رزڕووم) له‌نێوان مه‌مله‌كه‌تی فارسی و ده‌وڵه‌تی عوسمانی ئه‌نجامدراوه و شاری سلێمانی دراوه به ئێران له به‌رامبه‌ر ده‌ستهه‌ڵگرتن له ئه‌حوازی ئێران.
هەروەها رۆژنامەكە دەنووسێت”هه‌ر بۆیه تا ئێستاش ئێران له‌هه‌وڵدایه شاری سلێمانی ببه‌ستێته‌وه به ئێران و سوپای پاسداران كار بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌كه‌ن، ئاشكرایه یه‌كێتیش هاوكارییان ده‌كات.