وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا داوا لە مستەفا کازمی دەکات چاکسازی راستەقینە ئەنجام بدات
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە و ئامادەکارییەکان بۆ دەستکردن بەگفتوگۆی ستراتیجیی نێوان هەردوو وڵاتيیان تاوتوێ کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، باس لە ئامادەکارییەکان بۆ دەستکردن بۆ گفتوگۆی ستراتیجیی نێوان هەردوو وڵات کراوە کە چاوەڕان دەکرێت لەمیانیدا، چارەنووسی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق يەکلایی بکرێتەوە.
باس لەوەشکراوە کە هەروەها هەردوولا قەیرانی ئابووری جیهان و کاریگەرییەکانیان لەسەر نرخی نەوت و رەنگدانەوەی لەسەر ئابووری عێراق و رێگەی چارەسەریان تاوتوێ کردوە.
هاوکات مۆرگان ئۆرتاگۆس وتەبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، مایک پۆمپیۆ داوای لە مستەفا کازمی کردووە کە چاکسازی راستەقینە ئەنجام بدات.