حەسەن روحانی: مزگەوت و شوێنەئاینییەكان دوای جەژن دەكرێنەوە

سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، کۆرۆنا لە وڵاتەکەی کۆتایی نەهاتووە، بەڵام کۆتایی ئەم مانگە دەوامی فەرمانگەکان لە ئێران دەستپێدەکاتەوە و مزگەوت و شوێنە ئایینیەکانیش دوای جەژن دەکرێنەوە.

حەسەن روحانی، ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا رایگەیاند، لە 30 ئایار بە لەبەرچاوگرتنی رێکارە تەندروستیەکان دەوامی فەرمانگەکانی ئێران دەستپێدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، شوێنە گشتیەکان و تایبەت مزگەوت و شوێنە ئایینیەکانیش دوای جەژن دەکرێنەوە.

Back to top button