وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان: تائیستاش لەبەردەم شەپۆلی یەکەمی کۆرۆنا داین
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گووتی ، ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم 1 لە سەت بووە بەڵام نابێت لە بیری کەیین تائێستاش لەبەردەم شەپۆلی یەکەمی ڤایرۆسەکە دایین .
وەزیری تەندروستی هاوکات ئاماژە بەوە دەکات رێژەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 1.6%ـە، نیشانەکانی رێکخراوی تەندروستی دەرخەری ئەوەن کە 92%ی تووشبوون بە کۆرۆنا بەهۆی بەرکەوتنەوە بووە و 8%یشیان نوێ و بێ سەرچاوەن
هەر لە کۆنفرانسەکەدا باس لە حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە دهۆک دەکات دەڵێت بەمەش کۆی گشتی ئەوانەی رۆژی شەممە 23ی ئایاری 2020 لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون گەیشتۆتە 15 کەس
بە گوتەی سامان بەرزنجی، لە 24 کاژێری رابردوودا لە سلێمانی 8 کەس، لە دهۆک شەش کەس و لە هەولێریش یەک کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
لە کۆتاییدا وەزیری تەندروستی داوای لە هاووڵاتیان دەکات ، پابەندی رێکارە تەندروستییەکان بن.