وەزارەتی پەردەردە ، کۆتایی خوێندنی ئەمساڵی ڕاگەیاند

 

ئالان حەمە سەعید ، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، کۆتایی خوێندنی ساڵی 2019/2020 ی ڕاگەیاند .

 

وەزیری پەروەردە هاوکات ئاشکرای دەکات لە دوای پێشنیاری چوار بژاردە بڕیار درا کۆتایی خوێندنی ئەمساڵ ڕابگەیەنین بەو مەرجانەی خوارەوە

 

بڕیاره‌كان

 

1- قوتابیانی قۆناغی یه‌ك تا 3 به‌ ده‌رچوو هه‌ژمار ده‌كرێن.

 

2- پۆله‌كانی چواری بنه‌ڕه‌تی تا 11ی بنه‌ڕه‌تی، ئه‌نجامی وه‌رزی یه‌كه‌میان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت.

 

3- له‌ 1ی حوزه‌یران ته‌نیا قۆناغی 12ی ئاماده‌یی و پێنجه‌می په‌یمانگه‌كان تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

 

4- قوتابخانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ ناحكومییه‌كان ده‌بێت ته‌نیا ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ بكه‌ن، كه‌ نێوده‌وڵه‌تین.

 

5- قوتابخانه‌ لۆكاڵییه‌ ناحكومییه‌كان كه‌ سیستمی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئه‌م فه‌رمانه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

 

6- قوتابخانه‌ بیانییه‌ ناحكومییه‌كان به‌ گوێره‌ی سیستمی وڵاتی خۆیان تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

 

Back to top button