مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌سكاری ده‌كرێت
خواكوڕك
دوای رێكه‌وتنی وڵاتانی ئه‌ندام له‌رێكخراوی ئۆپیك به‌مه‌به‌ستی سڕكردنی به‌شێك له‌نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوو، نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه و له ئێستاشدا زیار له هه‌شت مانگه له ئاستی 50 دۆلار مامه‌وڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌رپرسێكی حكومیش رایگەیاندووه، باری دارایی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2017 باشتر دەبێ و ئەگەر نرخی نەوت بەم شێوەیەی ئێستای بەردەوام بێ لە بەرزبوونەوە، دوای نەورۆز پێداچوونەوە بە سیستەمی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەراندا دەكرێ.
پێشتر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان رایگه‌یاندبوو، نرخی نه‌وتی هه‌رێم له نێوان 42 بۆ 45 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، وه‌كۆی فرۆشی نه‌وت هه‌رێم بۆ ساڵی 2017 له نێوان 650 – 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌بێت له‌رۆژێكدا، ئه‌مه‌ش واده‌كات داهاتی مانگانه‌ی حكومه‌ت له سنوری 800 ملیۆن دۆلاری مانگانه بێت بێجگه له خه‌رجیه‌كان.
رابەر سدیق، بریكاری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان به كه‌ناڵی رووداوی راگه‌یاندووه، ئەگەر نرخی نەوت بەم شێوەیە بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە ئەوا كاریگەری باشی دەبێت لەسەر داهات و باری دارایی هەرێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، پێداچوونە و چاكسازی لە هەیكەلی وەزارەتی دارایی و باشتركردنی سیاسەت و بەڕێوەبردنی دارایی هەرێمی كوردستان و كەمبوونەوەی خەرجیی شەڕی داعش و تیرۆر هۆكاری دیكه‌ن بۆ باشتربوونی ره‌وشی دارایی هه‌رێم.
به‌پێی بۆچوونی به‌شێك له‌به‌رپرسانی حكومه‌ت، هه‌رێمی كوردستان له‌م ساڵه‌دا ده‌توانێت به‌شێكی زۆر له قه‌رزه‌كانی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بداته‌وه كه مانگه رێژه‌كه‌ی له نێوان 200 بۆ 250 ملیۆن دۆلاره، ئه‌مه‌ش واده‌كات قورسایی له‌سه‌ر داهاتی گشتی حكومه‌ت كه‌م ببێـه‌وه.