نه‌وتی عێراق به‌ هێڵێكی نوێوه‌ به‌ وڵاتی ئه‌رده‌نه‌وه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌

خواكوڕك

ئه‌مرۆ دوو شه‌مه‌ 9/1/2017 هانی مەلەقی، سەرۆک وەزیرانی ئوردن به‌فه‌رمی سه‌ردانی عێراقی كرد و لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە، دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند، “دەمانەوێت پەیوەندی ئوردەن و عێراق پتەوتر بکرێت”.

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا عه‌بادی رایگه‌یاند، “هەوڵی کردنەوەی چەند دەروازەیەکی دیکە لەگەڵ ئوردن دەدەین، لە رێگای بازرگان و هاتووچۆی هەردوو لایەنەوە، پارەیەکی زۆری عێراق براوەتە ئەردەن”.

عه‌بادی له‌میانی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ راشیگه‌یاند، “دەروازەی (تەریبی) لە سنووری عێراق- ئوردن ئەکتیڤ دەکرێتەوە کە سوودی زۆری هەیە بۆ بوارەکانی نەوت و بازرگانی و هەوڵی پتەوبوونی پەیوەندیی بازرگانی ئوردن و عێراق دەدرێت، بە زووترین کات هێڵی (ئەنبووب) بۆ ناردنی نەوتی عێراق بۆ ئوردن دەخرێتە بەرنامەوە”.

Back to top button