لە هێڕشێکی چەکداری لە رۆژئاوای کوردستان سێ سەربازی ئەمریكی و پێنج شەڕڤانی هێزەكانی سوریای دیموكرات برینداربوون
دوای ئەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەمریکا دەوریەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدارووبەرری هێڕشێکی چەکداری بوونەوە لە ئەنجامدا سێ سەربازی ئەمریكی و پێنج شەڕڤانی هێزەكانی سوریای دیموكرات برینداربون.
ئاژانسی هەواڵی سانا-ی سوری رایگەیاندووە، كاروانێكی هاوبەشی سەربازیی ئەمریكا و هێزەكانی سوریای دیموكرات “هەسەدە” لە سنوری نێوان پارێزگاكانی حەسەكە و دیرەزۆر روبەڕوی هێرشێكی چەكدارانی نەناسراو بوەتەوە، لە ئەنجامدا سێ سەربازی ئەمریكا و پێنج شەڕڤانی هەسەدە برینداربون”.
ئاژانسەكە ئاشكراشیكردوە، هەر هەشت بریندارەكە بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ بنكەیەكی پزیشكیی ئەمریكا لە شارۆچكەی شەدادیی باشوری حەسەكە.