چاودێرێكی سیاسی به به‌ڵگه دهیسهڵمێنم كه حزبه سیاسیه‌كانی سلێمانی نووسه‌ری كۆیله به‌رهه‌م ده‌هێنن
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو كۆمه‌لێك نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی سلێمانی دژ به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتنه تۆمه‌ت به خشینهوهو هه‌رجار به جۆرێك ده‌یانه‌وێت خه‌لكی ئاراسته بكه‌ن، چاودێرێكی سیاسیش ده‌نووسێت به به‌ڵگه ده‌یسه‌لمێنم كه حزبه سیاسیه‌كانی سلێمانی نووسه‌ری كۆیله به‌رهه‌م ده‌هێنن كه ئه‌مه‌ش خرابترین جۆره تاوانێكی گه‌روه‌یه ده‌رهه‌ق به نوسین ده‌كرێت.
لوقمان قادر چاودێری سیاسی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی كه ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له مێژووی سیاسی حزبه سیاسیه‌كانی سلێمانی بده‌ینه‌وه هه‌میشه هه‌وڵیانداوه كه كار له‌سه‌ر به‌ڵارێدابردنی جه‌ماوه‌ر و گه‌لی كوهردستان ببه‌ن نه‌خاسمه له‌و كاتانه‌ی كه تووشی چهوتیهك بوونه‌و ده‌یانه‌وێت چهوتیهكهیان بشارنه‌وه.
ئه‌و چاودێره سیاسیه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه له رابردوو بۆ دروست بوونی حزبی نوێ نووسه‌ر به‌كار هاتووه بۆ شاردنه‌وه‌ی چه‌وتیه‌كانی حزب نووسه‌ر به‌كار هاتووه، بۆ هێڕش كردنه سه‌ر حزبی به‌رامبه‌ر نووسه‌ر به‌كار هاتووه رۆژێك نووسه‌ره‌كه ده‌بێت مرۆڤێكی دیندار و به‌رگری له ئیسلامی سیاسی ده‌كات و رۆژێك سیكۆلارێكه له سه‌نگه‌ری شیوعیه‌ت و رۆژێك سۆشالیزمی به‌بڕوا ده‌گرێت و رۆژێك دیموكراسیه‌كی ره‌ها، زۆركاتیش به‌رگری له‌و نادادیانه ده‌كات كه حزبی سیاسی ئه‌نجامی ده‌دات، هه‌موو ئه‌و نووسه‌رانه ژماره‌یه‌ك ده‌موچاوی ناسراوو بێزراون كه‌ی چۆن و له‌كوێ ویسترا به‌كار ده‌هێندرێن و ده‌بنه سه‌رچۆپی كێشی ده‌هۆڵی حزبی.
لوقمان قادر ده‌شڵێت : ببینن له ماوه‌ی رابردوو به حكومه‌تیان ده‌گووت قه‌رزدارو موفلیسه و پاره‌ی نیه مووچه بدات پێویسته داوا له به‌غدا بكات و نه‌وت راده‌ست بكا تا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێرێت، كه حكومه‌ت ده‌لێت به‌ڵێ قه‌رزدارین و حكومه‌ت 27 ملیار قه‌رزدا دیسان ده‌هۆل كوتینی نووسه‌ران ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێن حكومه‌ت راست ناكات قهرزدارنیه. ئاخر له‌به‌ر خوێندنه‌وه‌ی په‌یامه حیزبیه‌كانیان بیریان چووه‌كه سه‌رۆكی حكومه‌ت له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌میش باسی له‌و قهرزانهكرد كه له ئه‌ستۆی حكومه‌تن به‌ڵام كه ئه‌مڕۆ كراوه‌ته كه‌ره‌سته‌ی میدیایی ئه‌وه جێی پرسیاره.
ئه‌وچاودێره نووسیویه‌تیشی ئه‌و ده‌موچاوانه‌ی كه وه‌ك نووسه‌ر ناسێندراون كه له راستیدا ئه‌ندامی رێكخستنه‌كانی ئه‌و حزبانه‌ی سلێمانین له رابردووش‌دا له به‌رگی نووسه‌ر كۆمه‌لێك نووسیی ته‌سكی حزبیانه‌یان له رێگای میدیاكانیان ده‌رخوارد به هاووڵاتیان ده‌دا، كه هه‌ر كه‌سێك له خوێندنه‌وه سه‌ری (دوو واو) له‌یه‌ك جیابكاته‌وه ده‌زانێت كه له‌ژێر فشاری حزب چه‌نده به زه‌لیلی ده‌نووسن، به مانایه‌كی دیكه له سلێمانی حزب چۆن بوونه‌ته كارگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی نووسه‌ری كۆیله.
لوقمان قادر ده‌شلێت له داهاتوو له رێگای زینجیرهیهك وتاره بۆتان ده‌سه‌لمێنم كه حزبه سیاسیه‌كانی سلێمانی چۆن نووسه‌ری كۆیله به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ئه‌و به‌ناو نووسه‌رانه له پێناو چی ژیانی كۆیلایه‌تیان هه‌ڵبژاردووه.