ئاراس حەسۆمیرخان : پێویستە شەڕی ڕاگەیاندنی نێوان پارتی و یەکێتی ڕابگیرێت
ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان باس لە دیاری کردنی رۆژی کۆبوونەوەی نێوان پارتی یەکێتی دەکات .
حەسۆ میرخان دەلێت رۆژی یەکشەممە 31/5/2020 لە کۆبوونەوەی مەکتەب سیاسی پارتیدا ، باس لە کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی دەکرێت و بە هاوئاهەنگی یەکێتی رۆژێک دیاری دەکەن .
ئەوئەندامەی سەرکردایەتی پارتی هاوکات باس لە قێزەونی شەڕی ڕاگەیاندنی نێوان حزبەکەیی و یەکێتی دەکات و دەڵێت دەبێت هەرچی زووە ئەم شەڕی ڕاگەیاندنە ڕابگیرێت ، چوونکە لە بەرژەوەندی گشتی هیچ لایەکدا نییە .
لە کۆتاییدا پێشبینی ئەوە دەکات لە هەفتەی داهاتوودا کۆبوونەوەی نێوانیان بەڕێوە بچێت و بە ئەرێنیشی دەزانێت بگەنە ئەنجامێکی زۆرباش، ئەگەر ڕای جاوازیش هەبێت .