یەكێتی رێگری سەرەكی پرۆژەی چاكسازیە بەڵام هەر تێدەپەرێنرێت
دوا بەدوای ناردنی بۆ پەرلەمانی كوردستان پرۆژەی چاكسازی لە پەرلەمانی كوردستان بەزۆرینەی دەنگ تێپەرێنرا و دواتر سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش واژووی لەسەر كرد، ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان وابریارە بیخاتە واری جێبەجێ كردن”.
لەو بارەیەوە ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دەلێت، ئاستەنگی زۆر هەیە لەبەردەم پرۆژەی چاكسازی بەڵام ئیرادەیەكی پۆڵاینیش هەیە ئەو پرۆژەیە بچێتە واری جێبەجێ كردن، هەروەها دەشلێت ئێمە بەهەموو شێوەیەك پشگیری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ تێپەراندنی ئەو پرۆژەیە”.
لە ئێستادا بەشێك لە حزبەكانی كە بەردەوام بانگەشەی چاكسازیان دەكرد، دژی هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانن دژی پرۆژەی چاكسازی و هەنگاوەكانی دژایەتی گەندەلی لە كوردستان لەو بارەیەوە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە هۆكاری دژایەتی بەشێك لە حزبەكان بۆ دوو هۆكار دەگەرێتەوە، یەكەمیان بۆ ئەوەیە بەشێكیان زیانێكی گەورە لە پرۆسەی چاكسازی و دژایەتی گەندەڵی دەكەن”.
چاودێرانی سیاس باس لەوەش دەكەن هۆكاری دووەمیش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە ئەگەر پرۆسەی چاكسازی بچێتە واری جێبەجێ كردن و دژایەتی گەندەڵی سەركەوتوو بێت شتێك لە هەرێمی كوردستان نامێنێت بانگەشەی سیاسی لەسەر بكەن و بیكەنە كاڵای رۆژانەی چەواشەكاری خەڵكی كوردستان”.