پەرلەمانتارێکی گۆڕان : دژایەتی کردنی چاکسازی لە بەرژەوەندی هەندێک تاقم و لایەن دایە

یاسین خزر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە لێداونێکدا بۆ راگەیاندنەکان ، باس لە سەر بەرێوەبردنی یاسای چاکسازی لە حکومەتی نۆیەم دا دەکات و دەڵێت ئەوانەی وا دژیاتی دەکەن ، ئەو تاقم و گرووپەن کە بەرژەوەندییەکانیان دەکەوێتە مەترسییەوە  ، چوونکە جێبەجێ کردنی ئەو یاسایە واتە گەڕانەوەی داهاتێکی زۆر بۆ خەزێنەی حکومەت .

لە بەشێکی تری قسەکانیدا یاسین خزر دەڵێت : لە ئەگەری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیدا ، ئەم حکوومەتە باشترین حکوومەت دەبێت لە ماوەی مێژووی حکومەتداری هەرێمی کوردستاندا ، چونکە خەڵکی زۆر ھەیە بەنایاسایی مووچە وەردەگرن یان مووچەیەکی زۆر وەردەگرن، بۆیە  حکومەت دەبێت چاونەترسانە لە دژی هەموو ئەو دەنگە نشازانە بوەستێنەوە .

لە کۆتاییدا قسەکانیدا ئەو ئەندام پەرلەمانەی گۆڕان گوتی بەلامەوە سەیرە بۆچی لە لایەن حزبەکانی ترەوە پشتیوانی یاسای چاکسازی ناکرێت ، چونکە کاتێک ئەو حکومەتە پێک هات هەموو لایەنەکان هاوڕا بوون لە بەڕێوە بردنی یاسای چاکسازی ، یەکەم هەنگویش دیاردەکەی ئەوەیە تا ئێستا ئەو حکومەتەدا هیچکەس بە واستە دنەمەزراوە و کارو دایاردەی ئەو حکومەتش ئەوە بووە بە نیازی کەمکردنەوەی مووچەی پلە باڵاکانە ، لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر خەمخۆرانە دەرکەوتووە و ڕێگری لە گەندەڵیش کردووە .

Back to top button