هێزەکانی ئەمنی کەرکوک هەڵدەکوتنە سەر گربوونەوەی جوتیارانی کورد
دەرهاویشتەکانی 16 ی ئۆکتۆبەر تائیستاش لە کەرکوک ڕەنگدانەوەی هەیەو سەرەرای پرۆسەی بەعەرەب کردن ، کورد مافی ئەوەی نییە داوا یاساییەکانی خۆی ئاراستەی دەسەلاتی داسەپاوی کەرکوک بکات .
ئەومڕۆ لە کاتێکدا جوتیارانی کورد لە بەردەم سایلۆی کەرکوک گردبوونەوە بۆ ئەوەی لە یاداشتێکدا داوایان کردبوو بەرهەمەکانیان لێ وەربگیرێت ، هیزەکانی ئەمنی هەڵیانکوتایە سەریان و بە تەقە کردن بڵاوەیان پێکردن .
بە پێی ئەو هەواڵانەی دەستی دەزگای میدییی خواکوڕک کەوتووە جوتیارەکان نزیک بە 100 کەس دەبوون و بە نوێنەرایەتی هەموو جوتیاران لەوێ داوای ئەوەیان دەکرد بەرهەمەکانیا لێ وەربگیرێت ، بەڵام نەک وڵامیان نەبوو بە زۆری هێزیش بڵاوەیان پێکرا .
هاوکات هێزه ئەمنییەکان به تهقەكردن بڵاوه یان به تیمهكانى راگهیاندن کردووە و دەستیان بەسەر چهن كامێرامانێك و كهل و پهلهكانیانداگرتووە