دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر تۆمارکران

دوای ئهوهی دوێنێ له ههولێر 16 حالهتی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرا ئهمڕۆ دوو حالهتی دیكهی تووش بوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ههولێر تۆماركران کە هەردووکیان رەگەزی نێرن و تەمەنیان 58 ساڵان و 35 ساڵانە.
وەزارەتی تەندروستی،رایگهیاندووه كه ههردوو تووشبووهكه لە بەغدا گەڕاونەتەوە و دانیشتووی عەینکاوە و ئیمپایەر سیتیی هەولێرن.
دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی:
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، ھەردووکیان پیاون تەمەن ٥٨ و ٣٥ ساڵ، لە شاری بەغداد گەڕاینەوە، تووشبووەکان دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و ئیمپایەر سیتین لە شاری هەولێر.
وەزارەتی تەندروستی
٢٩ ئایار ٢٠٢٠