به‌ ڤیدیۆ : سه‌عید كاكه‌یی یه‌كێتی له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018 له‌ %93 ده‌نگه‌كانی سلێمانی ساخته‌كردووه‌

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر به‌ هۆی چاوپۆشی كردن له‌و ساخته‌كاریه‌ی كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردووی عێراق له‌ سنوری سلێمانی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ ئه‌نجامدرا سه‌عید كاكه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی عێراق له‌ كاره‌كه‌ی سڕكرا و دواتر داوای لێبوردنی له‌ كۆمسیۆنی باڵای عێراق كرد شه‌وی رابردوو فه‌زیحه‌تێی گه‌وره‌ی ساخته‌كاری له‌ سلێمانی ئاشكرا ده‌كات.

سه‌عید كاكه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی عێراق له‌ پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌ی لعبه‌ الكراسی كه‌نالی الشرقیه‌ رایگه‌یاندووه‌ له‌ ئه‌نجامی به‌راورد كاری له‌ نێوان ده‌نگه‌كانی 59 بنكه‌ی ده‌نگدانی سلێمانی به‌تایبه‌ت بنكه‌كانی كه‌ ده‌كه‌ونه‌ گۆیژه‌ و مامۆستایان و مه‌جید به‌گ و زۆرترین ساخته‌كاریان تێدا ئه‌نجامدراوه‌

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی عێراق ئاشكراشی ده‌كات كه‌ دوای به‌دوا داچوون بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ %93 ده‌نگه‌كانی سلێمانی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌ت یه‌كێتی ساخته‌كراوه‌. راشیده‌گه‌یێنێـت له‌ كۆی ئه‌و شه‌ش كورسیه‌ی كه‌ یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی به‌ده‌ستی هێناوه‌ یه‌كێتی ته‌نها یه‌ك كورسی و كه‌متر له‌ كورسیه‌كی هێناوه‌ به‌ڵام به‌ ساخته‌كاری گه‌یشتووه‌ته‌ 6 كورسی.

Back to top button