6 تووشبووی دیكهی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی تۆماركران
دوای ئهوهی دوێنێ 22 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی تۆماركران، وەزارەتی تەندروستی ههرێمی كوردستان تووشبوونی شەش کەسی دیکەی بە کۆرۆنا لە سلێمانی راگهیاند کە تەمەنیان لەنێوان 38 ساڵ بۆ 63 ساڵدایە.
دەقی راگەیێندراوەکە:
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، پێنج پیاو تەمەن ٥١ و ٤٥ و ٤٤ و ٣٩ و ٣٨ ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن ٦٣ ساڵ، تەنها یەك لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، پێنج تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
وەزارەتی تەندروستی
٢٩ ئایار