كه‌ماڵ ره‌ئوف: دوای چاكسازیش من دوو ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زارم بۆ ده‌مێنێته‌وه‌، كێشه‌ی مووچه‌ی من نیه‌ به‌ڵام ناكرێت رێگا بده‌ین ده‌ستكه‌وتی چاكسازی بۆ كابینه‌ی نۆیه‌م بێت

دوای ئه‌وه‌ی كه‌مال ره‌وئوف رۆژنامه‌نووسی یه‌كێتی له‌ لایه‌ن حزبه‌كه‌ی به‌ پله‌ی راوێژكار به‌ بڕی 4930400 دیناری عێراقی خانه‌نیشنكرا، له‌ ئێستادا دژ به‌ جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نیشنی وه‌ستاوه‌ته‌وه‌.

كه‌مال ره‌ئوف له‌ كاتی هاندانی ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له‌ نێو سلێمانی به‌ خه‌لكی گوتووه‌ ئه‌گه‌ر چاكسازی ته‌نها بۆ مووچه‌ی من بێت ئه‌وا دوای چاكسازیش من 2400000دووملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار دینارم بۆ ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵام ناكرێت رێگه‌ به‌و چاكسازیه‌ بدرێت كه‌ ته‌نها له‌ به‌رژه‌وه‌ندی پارتیه‌.

ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی یه‌كێـتی گوتوشیه‌تی پێویسته‌ كه‌ هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵ بده‌ین رێگری له‌ و ده‌ستكه‌وته‌ بكه‌ین بۆ حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌رفه‌ت نه‌ده‌ین به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاساییه‌.

Back to top button