دهۆک : دوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە ڕاگەیاندراوێکدا ، تووشبوونی ٢ کەسی دیکەی لە دهۆک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند
دەقی راگەیێندراوەکە:
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکران، پیاوێکی تەمەن ٥٢ ساڵ، نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، تووشبووێکی کچ تەمەن ٢٠ ساڵ بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، ھەردووکیان دانیشتووی ناو شاری دھۆکن.
وەزارەتی تەندروستی
١ حوزەیران ٢٠٢٠