تڕەمپ :حاكمی ویلایەتەكان لاوازن
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/02/webste-qalb-wena-61.jpg)
لەسەر خۆپیشاندانی ھاوڵاتیانی ئەمریكا دژی كوشتنی ھاوڵاتییەکی ڕەش پێست دۆناڵد تڕەمپ ڕەخنەی توند لە حاكمی ھەندێك لە ویلایەتەكان دەگرێت و بە لاواز ناویان دەبات
ئەو لێدوانەی تڕەمپ دوای ئەوە ھات كە لە ھەندێك لە ویلایەتەكان خۆپیشاندان لە كۆنتڕۆڵ دەرچوو وە چەندین ئۆتۆمبێلی ھێزەكانی پۆلیس و شوێنە گشتیەكان ئاگریان تێبەردرا
تڕەمپ لە گرتەیەكدا بە حاكمی ویلایەتەكان دەڵێت«ئێوە لاوازن پێویستە تاوانباران بدۆزنەوە دوایان كەون و زیندانیان كەن و فێریان بكەن ڕێز لە یاسا بگرن و حوكمیان بدەن بۆ ١٠ ساڵ»