لەهەڵەبجە ڕەچاوی یاسای خۆپارێزی و قەدەغەی هاتووچۆ ناکرێت
هاووڵاتیانی هەڵەبجە بە هێچ شێوەیەک پابەندی رێنماییەکانی خۆپاریزی قەدەغەی هاتووچۆ نین
بە پێی هەواڵی تایبەت بە دەزگای میدیایی خواکوڕک ، لە هەڵەبجەوە ئاگادار کراوینەتەوە ، بە هۆی کەمتەرخەمی هیزەئەمنییەکان و بەرپرسانی پارێزگا و شاری هەڵەبجە ، خەڵکی سڤیلی شارەکە بە بێ ڕەچاوکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی وەک رۆژانی ڕابردوو لە ناوشاردا هاتووچۆ دەکەن .
هاوکات مارکێت و بازاڕەکان کراوەن و قەرەباڵغی وەک رۆژانی ڕابردوو بەرچاوە و پارێزگا هیچ هێزێکی ئەمنی لە سەر شەقامەکان جێگیر نەکردووە