سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كرد
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ماتيو توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كرد.له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى عێراق و پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته ئابوورييه‌كانى، هه‌ڕه‌شه و جموجووڵى داعش، ده‌ستبه‌ركاربوونى سه‌رۆك وه‌زيران مسته‌فا كازمى و هه‌وڵه‌كان بۆ ته‌واوكردنى كابينه‌كه‌ى و ديالۆگى ستراتيژيى عێراق و ئه‌مه‌ريكا كه ئه‌م مانگه به‌ڕێوه دچێت، تاوتوێ كران.
نێچيرڤان بارزانى پشتيوانيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكوومه‌تى كازمى دووپات كرده‌وه و هيواى خواست پێكهاته‌ى كابينه‌كه‌ى ته‌واو بكرێت تاكو حكوومه‌ت بتوانێت هه‌نگاو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و دۆخى ئابوورى، سياسى، ئه‌منى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا بنێت.
هه‌ردوولا له‌سه‌ر گرنگيى ديالۆگى ستراتيژيى عێراق و ئه‌مه‌ريكا كۆك بوون كه ده‌بێته چارچێوه‌يه‌ك بۆ په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و ئه‌مه‌ريكا، بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ عێراق به‌رژه‌وه‌ندى و ئه‌وله‌ويه‌ته‌كانى خۆى ده‌ستنيشان بكات، هه‌روه‌ها جه‌خت له هاوكاريى ئه‌مه‌ريكا بۆ پشتگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و پێويستيى به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له شه‌ڕى دژى تيرۆردا، كرايه‌وه.
دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى هاوكاريى لايه‌نه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه و ڕۆڵى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه، هاندانى وه‌به‌رهێنان و كه‌رتى تايبه‌ت له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه به‌ڕێز ستيڤ فه‌يگن كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو