له‌ عێراق 20 كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا و 519 كه‌سیش تووشی كۆرۆنا بوون

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو ژماره‌ی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عێراق زیادی كرد، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق تووشبوونی زۆرترین كه‌سی به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ راگه‌یاند و هاوكات زۆرترین تووشبوو به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ ده‌ستدا

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، (20) كه‌سی دیكه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا و له‌ كۆی (13) هه‌زار و (463) پشكنین (519) حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا هاتووه‌: 233 حاڵه‌تی دیكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ئاماری گشتی به‌م جۆره‌یه‌:

كۆی گشتی تووشبووان: 7387

كۆی گشتی چاكبوونه‌وه‌: 3508

كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی له‌ ژێر چاودێریدان: 3644

كۆی گشتی ئه‌وانه‌ی له‌ ژێر چاودێری چڕدان: 46

كۆی گشتی مردووان: 235

Back to top button