مەسرور بارزانی: ئێمە لە پێناو هەموو جیهان قوربانیمان داوە و خوێنمان رشتووە
خواكوڕك
دوای ئەوەی مەسروور بارزانی، بەشداری دیداری كەنالێكی ئەمریكی دەكات چەند پرسێكی هەنوكەی كوردستان دەخاتە بەر باس، لە وەڵامی چەند پرسیارێكدا دەلێت:” ئێمە لە پێناو هەموو جیهان قوربانیمان داوە و خوێنمان رشتووە, وە داوا لە ئیدارەی نوێی ئەمریكا دەكەین، قوربانیدانی ئێمەی كوردی لەبەر چاو بێت”.
مەسرور بازرانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان, لە میانەی بەرنامەی (چیرۆكەكانی جەنگ)ی كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی رایگەیاند، “هیوادارین لەمەودوا بڵێین جگە لە چیاكان، ئەمریكییەكانیش دۆستمانن, ئێمە لە پێناو ئەو بیروباوەڕ و بەهایانەی كە خەڵكی ئەمریكا رێزی لێدەگرن، قوربانیمان داوە.
لە وەڵامی پرسیارێكی (چیرۆكی جەنگ) لەبارەی كورد چ پەیامێكی بۆ ئیدارەی نوێی ئەمریكا هەیە، مەسروور بارزانی رایگەیاند:”داوا لە ئیدارەی نوێی ئەمریكا دەكەین، قوربانیدانی ئێمەی كوردی لەبەر چاو بێت” وە “ئێمە لە پێناو هەموو جیهان قوربانیمان داوە و خوێنمان رشتووە”.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایش دەڵێت:” ئێمە باوەڕمان بە ئازادی و دیموكراسی و رێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ و ئازادی ئاینی و پێكەوە ژیان هەیه، بۆیە گرنگە ئەمریكا پشتیوانی هەرێمی كوردستان بكات”.
لە كۆتایدا لە وەڵامی پرسیاری دۆستایەتی كورد و هیوای خەڵكی كوردستان بە ئەمریكا، مەسروور بارزانی بە كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكای گوت:” قسەیەكی كۆن هەیه، كە دەڵێت كورد جگە لە چیاكان، هیچ دۆستێكی نییە، هیوادارم ئێمە لەمەودوا بڵێین جگە لە چیاكان، ئەمریكییەكانیش دۆستمانن”.
بەرنامەی (چیرۆكەكانی جەنگ)، بەرنامەیەكی بەناوبانگی كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكایە كە 16 ساڵە پێشكەش دەكرێت, كۆڵۆنێڵ ئۆلیڤەر نۆرس، ئامادە و پێشكەشی دەكات، كە ناوبراو شرۆڤەكارێكی سەربازی و سیاسیی بەناوبانگی ئەمریكاییە بەرنامەكەشی چەندین خەڵاتی وەرگرتووە لە هەرێمی كوردستان جگە لە مەسرور بارزانی هەریەكە لە هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەشدارییان كردووە.