ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر ڕاگەیندراوێکی بڵاوکردەوە

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەکانی چاودێری و تەندروستی دوای بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان و بەهۆی پابەند نەبوونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان، لە سنوری پارێزگای هەولێر (72) شوێن داخران.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەمرۆ پێنجشەممە لەلایەن لیژنەکانی چاودێری و تەندروستی دوای بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان و بەهۆی پابەند نەبوونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەسنووری هەر(10) قایمقامییەتەکەی پارێزگای هەولێر (72) شوێن داخران.

ئەوەش هاتووە، لە پێناو پارێزگاریکردن لە تەندروستی گشتی و پاراستنی هاوڵاتییان و بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، داواکارین لە سەرجەم هاوڵاتییان و کاسبکارانی سنووری پارێزگای هەولێر، پابەندبن بە ڕینماییە تەندروستییەکان و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەمامک و دەستکێش ببەستن، تاوەکو بەهەموومان تەندروستی و سەلامەتی شارەکەمان ببپارێزین.

Back to top button