كابینەی نوێی ئەمریكا لەگەڵ ئەردۆگان كار دەكەین لەسەر سوریا

خواكوڕك
 
رێکس تێلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە ئیدارەی ترەمپ بۆ ئەوەی ئەمریکا دووبارە لە ناوچەکە ببێتە خاوەن دەسەڵات، پێویستە دووبارە لەگەڵ ھاوپەیمان و دۆستانی کاربکات هەروەها دەلێت سیاسەتەکانی تورکیا، رووسیا و ئێران رۆڵێکی گرنگیان لە سووریا ھەیە. “بەڵام لەبارەی پرسی سووریاوە پێویستە دووبارە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کاربکەین. تورکیا ھاوپەیمانێکی دێرینمانە لە ناتۆ”.
 
كاندیدی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەئیدارەی ترەمپ و سەرۆكی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل وەڵامی چەند پرسیارێكی لەبارەی سیاسەتی دەرەوە لە کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەكەی دایەوە گوتی بەھۆی کەموکوڕی ئەمریکاوە ناوچەکە ئاڵۆزی تێکەوت و پاشان رووی لە رووسیا کرد. رووسیا ھاوپەیمانێکی ھەمیشەیی نییە. پێویستە بە روونی ئەوە نیشان بدەین کە مۆسكۆ ھاوپەیمانێکی ھەمیشەیی نییە. ھاوپەیمانی تورکیا ئەمریکایە.
 
كاندیدی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دەشلێت ھەنگاوی دووەمیان لە ناوچەکە بەرەنگاربوونەوەی داعشی لە سووریا و راشیگەیاند، پێویستە بەشار ئەسەد لە دەسەڵات نەمێنێتەوە و گوتی “پێویستە بڕیار بدەین کە دوای ئەسەد چی روودەدات”.
Back to top button