ئیمارات ئیدانەی بۆردومانەكان دەكات

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات بە توندی دژی بۆردومانەكانی وڵاتانی توركیا و ئێران دەكات و داوای كۆتایی ھێنانیشیان دەكات.

لە ڕاگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات ھاتووە كە پێویستە ئەنقەرەو تاران ڕێز لە سەروەری خاكی عێراق بگرن و ئەوە بزانن كە ڕەچاو كردنی یاسا نێونەتەوەییەكان ئەركی ھەموانە.

ماوەی چەند ڕۆژێكە ھەریەك لە ئێران و توركیا بەردەوام ناوچە سنوریەكان بۆردومان دەكەن و گوێ بە یاساو ڕێسا نێونەتەوەییەكان نادەن.

سه‌رچاوه‌ : سكای نیوز

Back to top button