بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری: بڕینی موچە بە ڕاوێژ بووە لەگەڵ لایەنەكانی بەشدار لە حكومەتدا
د. سالار عوسمان، بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات ، “لە ھەموو كابینەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھیچ بڕیارێك نەدراوە بە بێ پرس و ڕاوێژ لەگەڵ لایەنە بەشدارەكانی حكوومەت، تەنانەت ئەو كاتەی كابینەكان كەمترین لایەنیان تێدا بووە، بەڵام دانوستانێكی جددی ھەبووە لەنێو ئەنجوومەنی وەزیران، كەواتە لە یەكەم كابینەوە تا ئێستا ھیچ بڕیارێك لە ئەنجوومەنی وەزیران دەرنەچووە ئەگەر ڕاوێژ لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیران نەكرابێت
لە بەشێک لە لێدوانەکەیدا سالار عوسمان بە ئاماژەدان بە هەڵویستی پێچەوانەی ئەندامانی باڵای پارتەکانی بەشدار لە دەسەڵات لە جیهانی ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیاوە دەڵێت ئەو دووفاقی و دوو خیتابییە ، لە بەرژەوەندی گشتیدا ناشکێتەوە و بە گشتی دوورە لە ئەخلاقی سیاسی .