ئێران : نرخی یەک دۆلار گەیشتە 20 هەزار تمەن
نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە سەروی 20 هەزار تمەن ، بەمجۆرە بەرزترین نرخی مێژووی بۆ تۆمار کرا .
سەرەڕای ئەوەی بانکی ناوەندی ئێران نرخی ئاڵ و گۆڕی دراوی لە بازاڕ و سەرافییەکاندا دیاری کردبوو ، بەڵام بێ گەڕانەوە بۆ ئەو یاسایە ، ئەوە بازاڕ بوو نرخی دۆلاری دیاری کرد .
بەمجۆرە نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی لە چاو نرخی دیاریکراوی بانکی 1200 تەمەن لە سەر ترە و لە ئێستادا سەت دۆلاری ئەمریکیبەرابەرە بە 2 ملیۆن تەمەنی ئێرانی