دژه تیرۆری یه‌كێتی و میتی توركیا ژووری هه‌ماهه‌نگیان پێكهێناوه بۆ لێدان له باره‌گاكانی په‌كه‌كه و تیرۆركردنی سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه له سنوری سلێمانی

دوای ئه‌وه‌ی سوپای توركیا له ژێر ناوی جڕنوكی هه‌لۆ هێڕشێكی زه‌مینی و ئاسمانی له ناوچه سنوریه‌كانی باشوری كوردستان ده‌ستی پێكرد، له ئێستادا به‌رده‌وامه له لێدان له بنكه و پێگه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، خواكوڕك له سه‌رچاوه‌یه‌ك زانیویه‌تی كه له سنوری سلێمانی هێزێكی توركیا به هه‌ما هه‌نگی له‌گه‌ڵ دژه تیرۆری یه‌كێتی ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكرای كرد كه به‌رله چه‌ند رۆژێك گرووپێكی میتی توركیا له‌گه‌ڵ دژه تیرۆری یه‌كێتی كۆبوونه‌ته‌وه‌وه ژوورێكی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیان پێكهێناوه به تایبه‌ت له سنوریكانی سلێمانی و پشده‌ر و دووكان و شارباژێر و ته‌نانه‌ت سنوری گه‌میانیش.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان راشیگه‌یاند كه تیمه‌كه‌ی دژه تیرۆری یه‌كێتی بە سەرپەرشتی پۆلاد جەگی راسته‌وخۆ زانیاره‌كان ده‌داته ژووری هه‌ماهه‌نگی نێوانیان به مه‌به‌ستی سنورداركردنی ده‌سه‌ڵاتی په‌كه‌كه له سلێمانی كه مه‌ترسی بوو بۆ سه‌ر پێگه‌ی یه‌كێتی، زانیاریه‌كانیش نه‌ك ته‌نها له باره‌ی پێگه‌كانی په‌كه‌كه‌یه به‌لكو رێككه‌وتنه‌كه بۆ پێدانی زانیاری زۆر ورد بووه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ته‌نها چه‌كدارێكی په‌كه‌كه‌ش یه‌كێتی ئاماده‌ی ده‌ربڕی وه بۆ هه‌ماهه‌نگی.
شایه‌نی باسه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كه‌ی بێفڕۆكه‌وان چه‌كدارێكی په‌كه‌كه‌ی له ناوچه‌ی كانی ماسێی سنوری شارباژێر بۆردوومانكرد كه به هۆی بۆردوومانه‌كه 6 هاووڵاتی سڤیل بریندار بوون