هۆشیار زێباری : تورکیا پیلانێکی مەترسیداری هەیە لە باشووری کوردستان دا
لە تویتێکدا هۆشیار زێباری وەزیری پێشووتری عێراق و ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بە هێرشەکانی تورکیا دەکات بۆ سەر هێزەکانی پەکەکە لە باشووری کوردستاندا .
زێباری وێرای ئەوەی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو هێرشانە زەنگێکی مەترسیدارە ، نایشارێتەوە کە ”لەشكركێشی ئەم دواییەی توركیا بۆ سەر كوردستان لە سنووری زاخۆ، پێشڤەچوونێكی جیۆسیاسی زۆر جددییە و نابێت رێگەی پێبدرێت چونکە لێدوانی بەرپرسانی تورک لەبارەی زیندووكردنەوەی بابەتی مێژوویی ویلایەتی مووسڵ، ”زیاتر بێزاركەرە