دوو تووشبووی كۆرۆنا له رانیه‌و هه‌ڵه‌بجه گیانیان له ده‌ستدا

دوو تووشبووی تری كۆرۆنا له رانیه‌و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گیانیان له ده‌ستدا، كه ئافره‌تێكی 55 ساڵ و پیاوێكی ته‌مه‌ن 65 ساڵن.
ئاراس حەمەسەعید، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا كە تایبەتە بە نەخۆشیە گوازراوەكان لە هەڵەبجە رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی حوزه‌یرانی 2020، تووشبوویەكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكەیان گیانی لەدەستدا‌وە.
باس له‌وه‌ش كراوه، هه‌ر ئه‌مڕۆ تووشبوویه‌كى دیكه‌ى كۆرۆنا له ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین گیانى له‌ده‌ست داوه.
به‌پێى دوایین ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تا ئێستا پێنج هه‌زار و 533 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوونه، 180 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان پێنج هەزا و 533 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە هەزار و 634 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 181 تووشبوویش گیانیان لەدەستدا‌وە.