ئه‌فسه‌رێكی پله‌باڵای ئاسایشی یه‌كێتی له سلێمانی به مردووی له ماڵه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو دوو كه‌س به مردووی له گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی له ماڵه‌كه‌ی خۆی دۆزرایه‌وه به پێی به دوا داچوونه‌كان هه‌ردوو كه‌سه خوشك و بران و برایه‌كه ئه‌فسه‌رێكی پله باڵای ئاسایی یه‌كێتیه له سلێمانی هۆكاری گیان له ده‌ستدانیان تا ئێستا نه‌زاندراوه.
شایه‌تحالێكی گیان له ده‌ستدانی ئه‌و دوو هاووڵاتیه به ده‌زگای میدیایی خواكوڕكی راگه‌یاند كه به پێی شێوه‌ی مردنه‌كه‌یان بێت زیاتر له ده رۆژ ده‌بێت مردوون چونكه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆنی مردوو به گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا ئه‌وكات زاندراوه كه ئه‌و دوو كه‌سه مردوون.
شایه‌تحاله‌كه ده‌شلێت براكە تەمەنی 61 ساڵە و پلەی ئەفسەرە لە هێزەكانی ئاسایش و خوشكەكەشی تەمەنی 72 ساڵە، ئێستا تەرمەكان براون بۆ پزیشكی دادوەری لێكۆڵینەوە لە هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەفسەرەكەی ئاسایش و خوشكەكەی دەستی پێ كردووە، بەڵام تائێستە ڕاپۆرتی پزیشكی دادوەری بڵاو نەكراوەتەوە هۆكاری مردنەكەیان چیە.
جێی باسه تا ئێستا ئاسایشی یه‌كێتی روونكردنه‌وه‌ی له باره‌ی مردنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سه‌ر به ئاسایش رانه‌گه‌یاند ووه ئه‌مه له كاتێكدایه چه‌ند جارێكه ئه‌فسه‌رانی ئاسایشی یه‌كێتی له حاله‌تی له ناكاو كتوپڕ به شێوه‌ی جیا جیا هه‌واڵێ مه‌رگیان راده‌گه‌یێنێدرێت.