هەولێر؛ بەهۆی پابەندنەبون بە رێنماییەکان، دوو هەزار و 260 شوێن دادەخرێن
ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لەچوارچێوەی بەدواداچون و پشکنین بۆ بازار و شوێنە گشتییەکان لەلایەن لیژنەکانی چاودێری و تەندروستی، لەماوەی مانگێکدا دو هەزار و 260 شوێن بەهۆی پابەندنەبون بە رێنماییە خۆپارێزییەکان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا داخراون.
ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لەماوەی مانگی ڕابردو لە (2020.6.1) تا (2020.6.30) بەهۆی پابەند نەبون بە رێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، لەسنوری هەر(10) قایمقامییەتەکەی پارێزگای هەولێر دو هەزار 260 شوێن داخراون.
ئەوەش هاتوە، لیژنەکانی چاودێری و تەندروستی بەردەوامن لە بەدواداچون و پشکنینی شوێنەکان و چاودێریکردنییان بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیە داواکارن هەمولایەک پابەندی بڕیار و ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بن، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتییانی.