به وێنه بزانن ئه‌و هێزه عێراقیه‌ی له سنوری باتیفا جێگیر كراون كێن و كێ سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات
دوای ئه‌ویه ئه‌مڕۆ هێزێكی پاسه‌وانی سنوری له ناوچه سنوریه‌كانی ناحیه‌یی باتیفا و له دهۆك جێگیر كرا و ئاڵای عێراقیان به‌رز كرده‌وه، ئه‌و هێزه پێشتریش له ناوچه‌كه بوونه ئه‌مڕۆ له‌و ناوچانه جێگیر كراون.
به پێێ به‌دوا داچوونه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك هێزه‌كه به‌سه‌ر په‌رشتی عەمید دلێر زێباری یە کە فەرماادەی هێزی یەکی پاسەوانی سنورە لەدهۆک و سەرجەم یٔەفسەروسەربازەکانی كوردن و پێشتریش له سنوره‌كه‌دا باره‌گایان هه‌بووه به‌ڵام به هۆی شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و توركیا ئه‌و هێزانه براونه‌ته چه‌ند خالێك له ناوچه‌كه‌دا.
جێی باسه به هۆی شه‌رو ئالۆزیه‌كانی نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا له نێو خاكی باشوری كوردستان سه‌دان گوند له سنوری قه‌زای زاخۆ و ئامێدی و سۆران چۆلكراون و به ده‌یان كیلۆمه‌تر چوارگۆشه ره‌ز و باغی هاووڵاتیان سوتاون هه‌روه‌ها تا ئێستا ده‌یان هاووڵاتی سڤیل شه‌هید و بریندار بوون.