لە سلێمانی ٢٧ زیندانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە فراوانی بڵاوبووەوە لە ئێستادا لە سەر ئاستی کوردستان زۆرترین تووشبووی کۆرۆنا لەو پارێزگایە تۆمارکراوە، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمیش رایدەگەیێنێت، ژمارەیەک زیندانی لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوونە.

کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەبارەی تووشبونی زیندانیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاند، د کەسوکاری ئەو سزادراوانە دڵنیا دەکەم کە هیچ خەمی سزادراوەکانیان نەبێت، چونکە هەموو شتێکیان بۆ کراوە و چاودێری ورد دەکرێن.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی گوتیشی، رەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانم وەرگرتووە بۆ ئەوەی لە 10 رۆژی داهاتوو مۆڵەتی درێژخایەن بە بەشێک لە زیندانییەکان بدرێت.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد کە زیندانیەکان لەڕێگەی هەندێک لە کارمەندانی چاکسازییەکەوە تووشبی ڤایرۆسەکە بوون، چونکە بەریەکەوتن هەیە لە نێوانیاندا.
Back to top button