هەولێر : زێدەڕۆیی لە ئاو ، سزای یاسایی دەبێت
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە سەر زێدەڕۆیی ئاو ، هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان .
پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت ئەو کەسانەی بۆڕی ئاوی زیادەیان بۆ باغچەکان ڕاکێشاوە ، یان بەشێوەیەک لە شێوەکان وەک نەبەستانی تەوافە دەبنە هۆی زێدەرۆیی ئاوی رۆژانە بە شێوەی یاسایی لێپێچینەوەیان لێدەکرێت .
هاوکات فرسەت سۆفی ئاشکرای دەکات لە هەفتەی داهاتووداھەڵمەتێك بۆ بڕینی بۆری ئاوی زێدەڕۆ دەست پێدەكرێت و هەموو ئەو بۆرییە زیادە رۆییانە هەڵدەبڕدرێن .
گوتیشی لەمبارەوە لە گەڵ بەرێوەبەری شارەزایانی بواری ئاوو ئاوەڕۆ لە هەڵێر ڕاوێژمان کردووەو ئامانجمان وایە هیچ کێشەیەکی ئاو لە هەولێدا نابێت بمێنێت .
لە کۆتاییشدا خاوەن شوشتنگەی ئۆتۆمبێل و فەرش شۆرەکان ئاگادار دەکاتەوە ، ئەوانیش دەبێت رێکارێکی نوێ بگرنە بەر بۆ رێگری لە زێدەڕۆیی ئاو