به‌ڕیوه‌به‌رێكی ناحیه‌ی به هۆی كۆرۆنا گیانی له ده‌ستدا
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا به‌ڕیوه‌به‌ری ناحیه‌ی ره‌شاد له سنوری پارێزگای كه‌ركووك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندورستی كه‌ركووك هه‌واڵی گیان له ده‌ستدانی موعەممەر عوبەیدی، بەڕێوەبەری ناحیەی ره‌شادی راگه‌یاند.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركووك رایگه‌یاند له ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری مه‌ترسیداره به جۆرێك كه رۆژانه به سه‌دان كه‌س وه‌ك تووشبووی كۆرۆنا تۆمار ده‌كرێن و له‌و چوار چێوه‌یه‌ش ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومه‌ی له سنوری كه‌ركووك تووشی كۆرۆنا بوون
سه‌رچاوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركووك هاكات پشتراستی كرده‌وه كه دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دۆخی تەندروستی موعەممەر عوبەیدی، بەڕێوەبەری ناحیەی رەشاد تێكچوو، به هۆی نه‌خۆشیه‌كه لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ئەمە لەكاتێكدایە، بەگوێرەی دوایین ئامار، تا ئێستا زیاتر لە 60 هەزار كەس لە عێراق تووشی پەتاكە بوونە و نزیكەی 2 هەزار و 500 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.