سه‌رۆككۆماری عێراق راوێژكارێكی دوور خسته‌وه‌ كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی لاهور جه‌نگی سیخوڕی به‌سه‌ر سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ كردووه‌

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ساڵار مه‌حمود راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاند كه‌ له‌ پۆستی راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌ستی له‌ كاركێشاوه‌ته‌وه‌و خواكوڕك راستی پشت رووداوی ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ساڵار مه‌حموود ئاشكرا ده‌كات.

راوێژكارێكی دیكه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق كه‌ نه‌یویست ئاماژه‌ به‌ ناوه‌كه‌ی بكه‌ین رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سالار مه‌حمود له‌ لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عێراق دوور خرایه‌وه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی لاهور جه‌نگی سیخوڕی به‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه‌ كردووه‌، هه‌وڵی داوه‌ چه‌ند وێنه‌ و ڤیدیۆیه‌كی سه‌رۆك كۆمار بگه‌یێنێته‌ ده‌ستی لاهور جه‌نگی به‌مه‌ش به‌رهه‌م ساڵح بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی داوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراشی كرد كه‌ ناكۆكیه‌كانی نێوان به‌رهه‌م ساڵح و لاهور جه‌نگی له‌سه‌ر پۆستی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گواستراوه‌ته‌وه‌ نێو كۆشكی كۆماری و لێره‌ چه‌ند گرووپێك به‌ نهێنی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی لاهور جه‌نگی كارده‌كه‌ن دژ به‌ به‌رهه‌م ساڵح هاوكات له‌ به‌رامبه‌ر كاره‌كانیان لاهور به‌ڵێنی كاری پێداون له‌ نێو سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند به‌رهه‌م ساڵح بڕیاریداوه‌ ته‌نانه‌ت له‌ پاسه‌وانه‌كانیشی ئه‌وه‌ی لاهور جه‌نگی به‌ سه‌رۆك بزانێت دوور ده‌خرێته‌وه‌ ، دوور خستنه‌وه‌ی ساڵار مه‌حمود كارتێك بوو به‌رهه‌م ساڵح پیشانی ئه‌وانه‌ی دا كه‌ له‌ نێو تیمه‌كه‌ی لایه‌نه‌گری لاهور ده‌كه‌ن یان به‌سه‌رۆكی ده‌زانن.

Back to top button