پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق شه‌ش لێژنه‌یان پێكهێنا بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناچانهو به یه‌كه‌وه ئیداره‌دانی ناوچه‌كه ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە گەیشتنە رێککەتن بۆ دروستکردنی سەنتەر و خاڵی هاوبەش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سەقامگیریی ئەو ناوچانەی کە هێزەکانی پاسەوانی هەرێم و هێزە فیدراڵییەکانی تێدا نییە.
لیوا تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندووه، دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌و پاسەوانی سنوری هەرێم رێککەوتن لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکان و ئەو ناوچانەی کە گروپە چەکدارەکان دەکرێت بەکاریبهێنن بۆ کردەوە توندوتیژییەکانیان.
گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە “لهكۆبوونهوهكهیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه رێککەوتن کراوە لەسەر دروستکردنی سەنتەر و خاڵی هاوبەش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ناوچانە کە هیچ هێزێکی لێ نییە”.
خەفاجی ئەوەشی خستووەتەروو، هاوپەیمانانی نێودەوڵەتیش بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر گروپە چەکدارەکان، کە دواترینیان بۆردومانکردنیان بوو لەلایەن هێزی ئاسمانی ئیسپانیاوە