پاسپۆرتی عێراق به خراپترین پاسپۆرتی جیهانی ده‌ست نیشانكرایهوه
دواى وێبسایتی پاسپۆرت ئیندێكس بۆ شه‌شه‌م ساڵ پێشبڕكێی باشترین و خراپترین پسپۆرتی جیهانی ئه‌نجامدا و له ئاكامدا هه‌ریه‌كه له ژاپۆن و نیوزله‌ندا وه‌ك خاوه‌نی باشترین پاسپۆرتی جیهانی ده‌ست نیشانكران و هاوكات پاسپۆرتی عێراق وه‌ك خراپترین پاسپۆرت بۆ جاری شه‌شه‌م ده‌ستنیشانكرا.
پاسپۆرت ئیندێكس، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه پاسپۆرتی وڵاتانی ژاپۆن و نیوزیلاند، به یه‌كه‌وه ریزیه‌ندی یه‌كه‌میان گرتووه و هاووڵاتییانی ئەو دوو وڵاتە، ده‌توانن به‌بێ ڤیزا سه‌ردانی 118 ده‌وڵه‌ت بكه‌ن، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وانیش فینلاند، نه‌مسا، لۆكسه‌مبۆرگ، ئێرلاند، كۆریای باشوور، سویسرا، ئوسترالیا به یه‌كه‌وه له ریزبه‌ندی دووه‌م دێن و، هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی ئه‌و وڵاتانه، به‌بێ ڤیزا بۆیان هه‌یه سه‌ردانی 117 وڵات بكه‌ن.
هه‌رچی پاسپۆرتی عێراقە له دوای پاسپۆرتی سووریا، یه‌مه‌ن، سوودان و سۆماڵیشه و، هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی، ده‌توانن به‌بێ ڤیزا تەنیا سه‌ردانی 27 وڵات بكه‌ن.