گوتەبێژی نوسینگەی مستەفا کازمی دەستی لەکارکێشایەوە

یاسین بەکری گوتەبێژی فەرمی نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە، رایده‌گه‌یێنێ بەهۆی ” دۆخێكی تایبەت” ەوە دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشکردووە.

یاسین بەکری گوتەبێژی نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویکردۆتەوە، دەست لەکاركێشانەوەم لە پۆستی وتەبێژی پێشکەشکردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی بەهۆی باردۆخێکی تایبەتییەوە بووە.

Back to top button