سەرۆك بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ د. بەشیر حەداد ئەنجام دا
ئه‌مڕۆ دووشەممە، سەرۆك مەسعود بارزانی، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە د. بەشیر خەلیل حەداد کرد و لە باری تەندروستی پرسییه‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه پێوه‌ندیی به د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد كرد و له باری ته‌ندروستیی پرسییه‌وه.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، سه‌رۆك بارزانی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به باشبوونی ته‌ندروستی د. به‌شیر حه‌داد و ئاماده‌یی خۆشی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك كه پێویست بێت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌واو و باشتربوونی ته‌ندروستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتی كردووه‌ته‌وه، د. به‌شیر حه‌داد سوپاسی خه‌مخۆری سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ئه‌نجامدانی پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی و پرسینه‌وه له باری ته‌ندروستی.