دابەشبوونی حەشد،دواین توێژینەوەی ھاشمی

 

پێش شەش ڕۆژ لە تیرۆر كردنی توێژەری عێراقی ھیشام ھاشمی دواین بابەتی خۆی لە ژێر ناوی دابەشبوونی حەشدی شەعبی بڵاو كردبویەوە

 

لەو توێژینەوە ھاشمی باسی لە لایەنی ئێرانی حەشد بەسەرۆكایەتی ئەبو مەھدی موھەندیس و لایەنی عێراقی حەشد كردبوو كە وەلائیان بۆ عەلی سیستانی ھەیە نەك عەلی خامنەیی،ئەوەش بویە ھۆی توڕەكردنی سەركردەكانی میلیشیاكانی حزبوڵڵای عێراقی و كار گەیشتە ھەڕەشە لێكردن لە ھاشمی

 

تا ئێستا میلیشیاكانی حزبوڵڵای عێراقی تۆمەتباری دیاری تیرۆر كردنی ھاشمین و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش ڕایگەیاندووە لە بكوژانی ناوبراو خۆش نابێت

Back to top button